ناوهڕۆك
بانص یان بەنج چییە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟
بانص ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (Brake pads)، کاری بانص کەمکردنەوی خێرایی ئوتۆمبیلە ئەویش پێداگرتنە بە پایدەری ناوەوە بەهۆی کاریگەری بەریەککەوتنی بەدیسکی ئوتومبێلەکە و دروستبوونی فرێکشن (لێخشاندن) لەنێوانیاندا.ئۆتۆمبێلەکە ھێواش دەکاتەوە تاکوو وەستان..
بانص گرنگترین بەشی ئوتومبێلە هەموو ئوتومبیلێک بانصی هەیە، بەنصیش وەک هەموو پارچەکانی ئوتومبێل بەردەوام لە گەشەکردن و بەرەو پێش چووندایە، بەنصەکان گرنگترین بەشی کرداری ئیستۆپ گرتنن، لەبازاڕ زۆر جۆری بەنص هەیە، دەبێت زۆر بەوریاییەوە هەڵی بژێرین و گرنگی بەباشترین جۆر بدەین، چونکە ئەگەر بانص کوالێتی خراپ بێت زیان بە دیسکی (فلنجە) ئوتومبیلەکەش دەگەیەنێت، بەنصیش وەک هەر پارچەیەکی تری ئوتومبێل تەمەنێکی دیاری کراوی هەیە و پێویستە ئاگاداری بین.
چەند ڕێگایەک بۆ درێژبوونی تەمەنی بەنص
- کەمکردنەوەی خێرایی بە هۆی پێ هەڵگرتن لە پایدەری بەنزینەکە.
- هەوڵبدە کاتێک له هەوراز دێیتە خوارەوە لە گێڕی قورس بێیت واتە گێڕی یەک یان دوو بەکاربێنە.
چەند هۆکارێک تەمەنی بەنص دیاری دەکات
- کوالێتی بەنصەکە.
- ماوەی لێخوڕین.
- جۆری لێخوڕین.
- لەکاتی گەرمبوونی بەنص بەهیچ جۆرێک ئاوی پێدا مەکە چونکە ئەمە دەبێتە هۆی خراپ بوونی بانص سیکە دروست دەکات وە خواربونی دیسکەکەش.
سەرچاوەکان
820 بینین